بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی داواگراوی لەلایەن دەزگای داوەری بەپێی بڕگەكانی مادەی 4ی تیرۆر لەپارێزگای كەركوك راگەیاند.
فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : هێزێك لە لیوای 10ی فیرقەی 3، لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركی ئەمنی لە بازگەی (پردی شمیت) لە كەركوك، توانیویانە تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كەداواكراوە بەپێی بڕگەكانی مادەی (4ی تیرۆر) داواكراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : تۆمەتبارەكە بەپێی پێویست ڕەوانەی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان كراوە.