عەلاق: 70 بانكی دیجیتاڵی داواكاری مۆڵەتیان پێشكەش بە بانكی ناوەندی كردووە

ئابوری
  • 14-09-2024, 11:59
  • +A -A

    بەغدا - INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای كرد، 70 بانكی دیجیتاڵی داواكاری مۆڵەتیان پێشكەش بە بانكەكە كردووە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بانكە دیجیتاڵییەكان لە جیهاندا بەربڵاون.
    عەلاق لە كۆنفرانسی پارەدانی ئەلیكترۆنی بەرەو سەقامگیری دارایی لە عێراق كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: بانكە دیجیتاڵییەكان لە جیهاندا بەربڵاون و قەبارەی پارەكانیان ساڵانە لە 5 بۆ 7 ترلیۆنە.
    ئاماژەی بەوەشكرد:  لێكۆڵینەوەی قووڵمان ئەنجامدا تا گەیشتینە دانانی یاسا بۆ مۆڵەتدان بەم بانكە دیجیتاڵیانە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە سەرمان سوڕما لە ژمارەی داواكارانی بانكی دیجیتاڵی، بەو پێیەی گەیشتە 60 بۆ 70 بانك، ئێمەش لە پرۆسەی لێكۆڵینەوەین لە داواكارییەكانی پێشكەشكەران.