بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە هەیسەم غەیس سكرتێری گشتی ئۆپێك، پشتڕاستی كردەوە كە عێراق بەشداریی لە پێشكەشكردنی بەشدارییە دیار و فرەییەكاندا كردووە لە سەرەتای دامەزراندنی ئۆپێكەوە.
غەیس لە وتارەكەیدا و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەداواداچوونی بۆ كرد و تی: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی وڵاتانی سەر بە ئۆپێك و سەرۆك كۆماری عێراق عەبدولەتیف ڕەشید و سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەكەم، بە بۆنەی 64 ساڵەی دامەزراندنی ئۆپێك لە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەدایكبوونی ئۆپێك سەرەتای سەردەمێكی نوێی فرەلایەنەی هاوكاری و گفتوگۆ بوو لە كەرتی وزەی جیهانیدا، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەدرێژایی دەیان ساڵ، ئۆپێك وەك باوەڕدار بەو بنەما پتەوانەی ماوەتەوە كە لە دامەزراندنیەوە پەسەندی كردووە و بەردەوامە لە ڕۆڵی سەركردایەتی گرنگی خۆی لە پشتگیریكردنی سەقامگیری نەوت و ئاسایشی دابینكردنی وزە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆماری عێراق یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی كە بەشدارییان لە دامەزراندنی ئۆپێك لە بەغدا كردووە، هاوكات لە سەرەتای دامەزراندنی ڕێكخراوەكەوە بەشدارییەكی بەرچاو و زۆریشی كردووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە رێكخراوەكە بەردەوام دەبێت لە سەرفرازی و پێشڕەوی بكەن بەهۆی ئەو پشتگیرییەی كە لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە پێشكەش دەكرێت.