ئاهەنگی وەقفی سوننە بە بۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران دەست پێدەكات

سیاسی
  • 14-09-2024, 10:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە ئاهەنگی دیوانی وەقفی سوننە لە مزگەوتی ئوم قورە لە بەغدا بە بۆنەی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر (د.خ)، بە پاڵپشتی و ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەستیپێكرد.
    لە بەیاننامەیەكدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە و وتی :  محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەشداریی لەو مەراسیمەی كرد كە بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرەوە  (د.خ) بەڕێوەچوو، لە مزگەوتی ئوم قورە لە بەغدا.