بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكاریی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكان دابەزن.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت و لەگەڵ هەندێك پەچە هەور لە ناوچەكانی باكوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، ئاماژە بەوە دەكات كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە ڕۆژی یەكشەممەدا لە بەغدا و كەربەلای پیرۆز و دیالە و واست 41، دهۆك و سلێمانی 37، نەینەوا، هەولێر، كەركوك، ئەنبار و بابل 40، نەجەف ئەشرەف، موسەننا و زیقار 42، و میسان و بەسرە 43.
ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەكانی باكور، هەروەها هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.
ئاماژەی بەوەشكرد : سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەی باكور، و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.
ئاماژەی بەوەشكرد : چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەی باكور، هەروەها لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك دادەبەزێت.