بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی خستنەگهڕی پلاتفۆرمی ئهمان تایبەت بە خزمەتگوزارییەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
ئەرشەد ئەلحەکیم، وتەبێژیدهزگاكه، لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" یەکەم پلاتفۆرمی عێراقی تایبەتمەند بە خزمەتگوزارییەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی دەستیپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد كهپلاتفۆرمەکە ناوی (ئهمان)ە و پەیوەندی بە پشکنینی فایل و بەستەرەکانەوە هەیە پێش بەکارهێنانیان، و دڵنیابوون لەوەی کە دوورن لە هەر بەرنامەیەکی زیانبەخش".
ههروهها وتی" پلاتفۆرمی (ئهمان) هەروەها ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بزانن کە ئایا ئەکاونتەکانیان هاک کراوە یان پارێزراوه، وپرۆسەی خستنەگهڕی پلاتفۆرمەکە لە وەشانی تاقیکارییەکەیدا هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی چالاکییەکانی پێشاگای بەغدای نێودەوڵەتی بۆ پهرتووك ٢٠٢٤."
بەستەری پلاتفۆرم:
https://aman.gov.iq/