به‌غدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و سه‌ید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، جەختیان لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە.
بەیاننامەیەک لە زاری سه‌ید حەکیمەوە نووسیویەتی - وبەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێدا هاتووه" پێشوازیمان لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران کرد، هەروەها باسمان لەدوا پێشهاتەکانی سه‌ر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی داهاتوو كرد، وپیرۆزبایمان لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی ئەم دواییە کە زۆرێک لە سەرکردەکانی داعشی تیرۆریستی لەناوبرد كر، کە لە ژێر ناوی: “بازدانی شێر” ئه‌نجامدرا.
سه‌ید حەکیم و سەرۆک وەزیران جەختیان لەگرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دادگایی‌کردنی گەندەڵکاران و گه‌راندنه‌وه‌ی پارە كرده‌وه، هەروەها جتهكهزیان له‌ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی دادوەری وبڕیاره‌كانی كرده‌وه بەو پێیەی بەردی بناغەی هاوکێشە عێراقییە.
لە درێژەی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه" جەخت لەگرنگی چارەسەری ستراتیژی بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و ڕزگاربوون له‌دەوڵەتی بهخێوهكهر کراوەتەوە.
سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی غەززە، گوتمان: پێویستە دەستبەجێ شەڕ ڕابگیرێت و گەلی فەلەستین لە مەکینەی کوشتنی ئیسرائیل ڕزگار بکات، کە جیاوازی لە نێوان گەنج و پیر، ژن و پیاودا ناکات.