بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، دوو هەزار بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان بە تەواوی چاکبوونەتەوە.
حسێن یوسف ئەلتەمیمی، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندوو" بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، لهدوای ئەوەی بەرنامەی پزیشکی و دەروونی و ڕاهێنان و هۆشیارییان تەواو کرد، ( 2000) بەکارهێنەر و ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان چاککرانەوە.
ئەلتەمیمی وتی" ئەوان دوای ئەوەی چاکبوونەوەیەکی تەواویان بەدەستهێنا، جارێکی دیکە تێکەڵ بە کۆمەڵگا کرانەوە و روونیكردهوه كهسەرکەوتنی ئەزموونی کردنەوەی ئەو ناوەندانە لهدوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی هات، كهلەسەر بنەمای پێشنیاری وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری بوو.
ههروهها وتی" سەرجەم زانیاری و داتاکانیان لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیدا پشتڕاست دەکرێتەوە و تۆمار دەکرێن، هەروەها چاودێری بارودۆخیان دەکرێت بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، لیوای مافپهروهر ئەحمەد ئەلزەرکانی، بە شێوەیەکی دەورەیی، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان لە هەموو لایەنە ئەمنی و تەندروستییەکانهوه.