بانی ڕشید: فرۆشتنی دۆلار به‌گه‌شتیاران به‌ڕێگای لقه‌كانی بانكی ڕه‌شیده‌وه‌ ده‌بێت

ئابوری
  • 13-09-2024, 19:30
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بانكی ڕه‌شید دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌فرۆشتنی دۆلار به‌گه‌شتیاران ته‌نها به‌ڕێگای لقه‌كانیه‌وه‌ وبه‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌بێت.
    بانكی ڕشید له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، ڕاگه‌یاندووه‌، پرۆسه‌ی فرۆتنی دۆلار به‌گه‌شتیار به‌ڕێگای ئه‌و لقانه‌ی بانكی ڕشیده‌وه‌ ده‌بێت كه‌ته‌رخانكراون بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی نه‌ختێنه‌ی گه‌شتیارانی عێراقی. 
    هه‌روه‌ها بانكی ڕه‌شید داوای له‌گه‌شتیاران كرد له‌ڕۆژی گه‌شتكردنیان سه‌ردانی لقه‌كانی بكه‌ن بۆ گۆرینه‌وه‌ی پاره‌ی عێراقی به‌دۆلار له‌لقی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا وبه‌نرخی فرۆشتنی ڕه‌سمی.