بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی لیژنەی دارایی پەرلەمان دوپاتیکردەوە کە مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی بیمە کراوە.
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، مستەفا گهرعاوی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند" لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی، وەزارەت دووپاتی کردەوە کە مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی بیمەکراون، وروونیشیكردهوه كهڕەنگە ناوبەناو بۆ هەندێک دامودەزگاکان هەندێک دواکەوتن هەبێت، بەڵام مووچەکە بیمە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد" كهلیژنەکە سەرنجی ئاماژەیەکی مەترسیداری داوە کە بودجە وابەستەی نەوتە، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی دواکەوتنی تەواوکردنی زۆرێک لە بڕگەکانی بودجە، ههروهها داوای كرد چارەسەری خێرا بۆ داهاتی نا نەوت بدۆزرێتهوه و قەرزەکان لەلایەن دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکانەوە وهربگیرێتهوه، و چارەسەری پرسی هەرێمی کوردستان بكرێت لهپێناو دابینکردنی نەختینەی پێویست بۆ دابینکردنی مووچە.