بهغدا-INA- فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ هەینی، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ليوا یەحیا ڕەسووڵ، ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی بازدانی شێرهكان لە بیابانی پارێزگای ئەنبار ئاشکرا کرد، هاوکات پشتڕاستی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە چەتە تیرۆریستییەکانی سەرلێشێواو کردووە.
لیوا ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەنجامی ئۆپراسیۆنی بازدانی شێرهكان لە بیابانی پارێزگای ئەنبار دژی باندە تیرۆریستییەکان زۆر باش بوو، ئەو سەرکردانەی کە بە ڕیزی یەکەمی داعش دادەنرێت، کوژران ئەمە پەیامێکە لە هێزە چەکدارەکانی عێراقهوه کە باندەکانی تیرۆریستی لە هەر شوێنێک بن دەستیان دهگاتێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم ئۆپەراسیۆنە ماوەیەک پێش ئێستا، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان و بە بەدواداچوون لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە، پلانی بۆ دانرابوو، هەروەها لەڕێگەی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراقەوە، و لەڕێگەی وشکانییەوە، هێزی ئاسمانی ( فڕۆکەوانی سوپا و هێزە تایبەتەکان و خزمەتگوزاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامێکی گەورەی بەدەستهێناوە، ئەنجامی گوزرهكه له دوای تەواوکردنی شیکارییەکانی دی ئێن ئەی دەبێت، وئهم ئۆپهراسیۆنه باندە تیرۆریستییەکانی سەرلێشێواو کرد، پەیامێکە بۆ تیرۆرستان نارد کە لە هەر شوێنێک بن بەدواداچوونی بۆ دەکرێت وگورز لێیان دهدرێت.
لیوا رهسول ڕایگەیاند" پلاندانان و هەماهەنگی بەرز و سەرپەرشتیکردن لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لە هەماهەنگی کارەکان ووهشاندنی گوزرهكان له دژی باندە تیرۆریستییەکان، ڕوونیشیکردەوە "هەوڵە هەواڵگرییەکان ئامادەن و ئەمەش هەوڵێکی دیکەیە بۆ زیادکردنی چالاکیهكان و ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەکان کە لەلایەن کەرتە ئەمنییەکانمانەوە ئەنجام دەدرێن."