ڕاگه‌یاندنی ئەمنی: ئێمە پابەندین بە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێین کە دەیانکەنە ئامانج

ئەمنی
  • 13-09-2024, 17:00
  • +A -A

    به‌غدا-INAـ ئامنە سه‌لامی
    ئەمڕۆ هەینی، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دووپاتی کردەوە کە نوێنەرایەتی و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان پارێزگارییەکی باشی ئەمنیان هه‌یه‌، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دابینکردنی پاراستن بۆ نوێنەرایەتییەکان دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندییەکان لەئاستێكی به‌رزه‌وه‌.
     سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لیوا تەحسین ئەلخەفاجی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆ (بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی بارەگاکان)، بەرپرسیارە لە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان، له‌ڕێگای دابینکردنی هێزی ئەمنی تایبەت بۆ پاراستنیان، پارێزگارییەکی باشی ئەمنیان هه‌یه‌.
    ئەلخەفاجی وتی" دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگریەکان شەو و ڕۆژ کار دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە هەموو شوێنێک، ئەمە جگە لەو سەرکەوتنانەی ئەم دواییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دژی تیرۆریستان بەدەستیان هێناوە، ئه‌وان ڕێ له‌هەر کەسێک ده‌گرن کە بارەگا و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بکاتە ئامانج.
    ئەلخەفاجی جەختی لەوە کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن و پابەندن بە پاراستنی هەموو بارەگا و نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەکان بە دابینکردنی ئاسایش وپاراستنیان، هەروەها دابینکردنی هەموو ڕێوشوێنە ئەمنییەکان کە وا دەکات نوێنەرایەتییەکان بتوانن کارەکانیان بە شێوەیەکی دروست ئەنجام بدەن، وروونیشی كرده‌وه‌ عێراق بەرژەوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەیە و بە دابینکردنی  ئاسایش وپاراستنیان، به‌رژه‌وه‌ندی وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان بۆ ئاستێكی به‌رز ده‌بێت.