بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە عێراق پێگەیەکی ئاستی بهرزی ههیه و ڕۆڵی هەبووە لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیە.
عەراقچی لە لێدوانەکانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، وتی: “سیاسەتی حکومەتی ئێران لەسەر بنەمای زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانه لەگەڵ دراوسێکانیدا و هەروەک چۆن عێراق پێگەیەکی دیار و بەرچاوی هەیە، سعودیەش پێگەیەکی دیار و بەرچاوی هەیە.
ههروهها ڕاگهیاند" لە ڕابردوودا کێشەمان هەبوو، بە هاوکاری عێراق و پاشان چین، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەستیان پێکردەوە و لە ساڵانی ڕابردووشدا ئەو پەیوەندییانە بە خێراییەکی باش زیاتر فراوانبوون، ئاماژەی بەوەشکرد کە سعودیە وڵاتێکی گەورەو وزلهێزه لە ناوچەکەدا، و دەبێت لە نێوان ئێران و سعودیە پەیوەندییەکی باش و هاوکارییەکی فراوان ههبێت و ئەم پرسە پێویستیهكه بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
وهزیری دهرهوهی ئێران وتی" :سعودیە وەک عێراق پێگەیەکی دیار لە سیاسەتی دراوسێیەتی ئێراندا ههیه.