بەغداد - INA
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆماری ئێران مەسعود پزیشكیان لە نەجەفی ئەشرەفەوە گەیشتە كەربەلای پیرۆز.
پەیامنێرمان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە كەربەلای پیرۆز و لەگەڵ پارێزگاری شارەكە نەسیف خەتابی كۆبووەوە كە لە شاری نەجەفی ئەشرەفەوە هاتبوو، لەوێ سەردانی مەزارگەی ئەمیری ئیمانداران ( سەلامی خوای لێبێت) كردبوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پزیشكیان سەردانی شارەكانی سلێمانی و هەولێری كرد و لەوێ لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و فەرمی كۆبووەوە.