بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی عێراق رەتیكردەوە كە كتابێكی دەركردبێت سەبارەت بە پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: نوسراوی هاوپێچ سەبارەت بە پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار ساختەیە و راست نەیە.
راشیگەیاند: پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار لەڕێگەی ئەو شوێنانەی كە بۆ ئەم مەبەستە دیاریكراون لە فڕۆكەخانەكاندا زۆر بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وریا بن و پشت بەو هەواڵانە ببەستن كە كاریگەرییان لەسەر ئابووری نیشتمانی هەیە لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە.