بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی بەرگری ئاسمانی لیوای فڕۆكەوان روكن موهەنەد غالب ئەسەدی، وردەكارییەكانی ڕێككەوتنی كڕینی سیستمی موشەكی زەوی - ئاسمانی مەودای مامناوەندی لە كۆریای باشوور ئاشكراكرد.
لیوا ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سیستەمی موشەكی مەودای مامناوەند زەوی - ئاسمانی (M-SAM) كە لەم دواییانەدا گرێبەستی بۆ كراوە، بە زۆر پێشكەوتوو دادەنرێت، بەو پێیەی عێراق گەیشتووەتە ڕێككەوتن، بە پشتبەستن بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ كۆمپانیای ئیلاجی كۆری و حكومەتی كۆماری كۆریای باشوور، بۆ كڕینی ژمارەیەكیان بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق، و وتیشی: بڕیارە ئەم پاترییانە لە ساڵانی داهاتوودا یەك لە دوای یەك بگەنە عێراق.
ئاماژی بەوەشدا: پارە بۆ ئەم سیستەمانە لە شێوەی قیستدا دەبێت، بەو پێیەی توانای بەرز بۆ فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی دابین دەكەن بەهۆی گرنگییان لە پاڵپشتیكردنی سەروەری نیشتمانی و پاراستنی ئاسمانی لە هەر هێرشێك، و وتیشی: لێكتێگەیشتنی ئاست بەرز لە نێوان وەزارەتی بەرگری و هاوتاكەی لە كۆریای باشوور هەیە لەم ئاراستەیەدا.
ڕوونیشیكردەوە: ساڵی داهاتوو یەكەم پاتری مووشەكی دەگات و ڕاهێنانی كادری جەنگی و تەكنیكی عێراقی وەك ئەندازیار و تەكنیكی لەسەری دەستپێدەكات لە مانگی چوار یان شەشی ساڵی داهاتوو لە كۆماری كۆریای باشوور لە كۆمپانیای بەرهەمهێنان.
راشیگەیاند: ستافی تایبەتمەند لەم پاترییانە عێراقی دەبن، واتە بەكارهێنانی پڕكردنەوە و بەستنی پاترییەكان و ستافی ئەندازیاریش تەكنیكی عێراقی دەبن، و وتیشی: ماوەی ڕاهێنانەكانیان لە 4-8 مانگ دەخایەنێت بەپێی هەر پسپۆڕییەك.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە یەكەمجارە سیستەمێكی پاتری بگاتە عێراق كە ئامادەیە بچێتە ناو شانۆی ئۆپەراسیۆنەكان و بەرگری لە عێراق و ئاسمانی وڵات بكات.