وەزیری پەیوەندییەكان لەگەڵ لیژنەی دارایی پێداچوونەوە بەو داهاتانە دەكات كە لەم كابینەیەدا بەدەست هاتوون

ئابوری
  • 12-09-2024, 19:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری پەیوەندییەكان هیام یاسیری، لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان عەتوان عەتوانی، پێداچوونەوەی بەو داهاتانە كرد كە لە ماوەی ئەم كابینەیەی حكومەتدا بەدەست هاتوون.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری پەیوەندییەكان هیام یاسیری، لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە پەرلەمانتار عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك تەوەری گرنگ گفتوگۆیان لەسەر كرا، دیارترینیان هەوڵەكانی حكومەت بوو بۆ زۆرترین داهاتی نا نەوتی، كە لە ئەنجامدا داهاتی وەزارەتی پەیوەندییەكان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: زیادبوونی داهاتی كۆمپانیا گشتیەكانی سەر بە وەزارەت لە ماوەی حكومەتی ئێستادا تا ناوەڕاستی ئەمساڵ بەم شێوەیە بووە:
    - كۆمپانیای پەیوەندی 100%
    - كۆمپانیای پۆستە 200%
    - كۆمپانیای سەلام 150%
    رونیشیكردەوە: جگە لە جێبەجێكردنی هێڵی فایبەر ئۆپتیك بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرا، سێ ملیۆن و نیو هێڵ دەبێت دوای ئەوەی تەنها یەك ملیۆن هێڵی دواكەوتوو بوو.
    راشیگەیاند: زیادبوونی سەد هێندە لە تێپەڕاندنی توانای ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی (ترانزێت) بەناو عێراقدا بۆ زۆرترین داهات و بەرزكردنەوەی شوێنی جوگرافی عێراق، بەو پێیەی زیاتر لە (1000) گیگا بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراقدا تێپەڕێندرا، دوای ئەوەی تا ناوەڕاستی ئەمساڵ تەنها (10) گیگا بوو.
    لای خۆیەوە، عەتوانی ستایشی، هەوڵەكانی وەزیری كرد بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكراو لە كەرتی پەیوەندییەكان و دابینكردنی گەنجینەی دەوڵەت، هیواشی خواست دەستكەوتی زیاتر لە خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا بەدەستبهێنێت.