سەڵاحەدین - INA - فلەیح عوبێدی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوچەی سامەڕا لە پۆلیسی فیدراڵی ڕایگەیاند: پلانی سەردانی ئیمام حەسەنی عەسكەری (سەلامی خوای لێبێت) بە باشی بەڕێوەدەچێت.
فەرماندەی ناوچەی سامەڕا لە پۆلیسی فیدراڵی لیوا روكن ئەحمەد ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پلانی سەردانی ئیمام حەسەنی عەسكەری (سەلامی خوای لێبێت) تا ئێستا سەركەوتوو بووە، و وتیشی: ژمارەی سەردانكەران وردە وردە دەستی بە كەمبوونەوە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەردانەكە بە تەواوی پارێزراوە، و وتیشی: ملیۆنان سەردانكەر بۆ ئەنجامدانی سەردانەكە ڕوویان لە شارەكە كردووە.
ئاشكراشیكرد: پلانی پاراستنی سەردانەكە كەرتەكانی پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی بەشدارییان تیادا كردووە.
هاوكات، بەرپرسی پاراستنی رێكخستن لە مەزارگەی پیرۆزی عەسكەری مەجید خەزرەجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پاراستنی رێكخستن بە پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا و ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی و لایەنە پاڵپشتییەكان، دەستی كردووە بە جێبەجێكردنی پلانە داڕێژراوەكەی بۆ سەردانی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەنی عەسكەری.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو تاكەكان لە كەرتی بەرپرسیارێتی جێگیركراون، هەریەكەیان بەپێی ئەركی خۆیان، و وتیشی: لێشاوی سەردانكردنێكی بەرز هەیە لەگەڵ هەماهەنگییەكی بەرز.