وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی پلانی ئەمنی تایبەت بە سەردانی ئیمام حەسەنی عەسكەری دەكات

ئەمنی
  • 12-09-2024, 17:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، سەرپەرشتی پلانی ئەمنی تایبەتی سەردانی ئیمام حەسەنی عەسكەری (سەلامی خوای لێبێت) لە شاری سامەڕای پیرۆز كرد.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەنی عەسكەری (سەلامی خوای لێبێت)، بە شەخسی بەردەوامە لە سەرپەرشتیكردنی پلانی ئەمنی تایبەت بۆ ئەم سەردانە پیرۆزە لە شاری سامەڕای پیرۆز.