بەرزنجی لەگەڵ بالێۆزی ئازربێجان لە عێراق تاوتوێی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئازربێجان بۆ بەغدا دەکەن

ناوخۆ
  • 12-09-2024, 15:58
  • +A -A

    بەغدا-INA
    " عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە ،لەباڵاخانەی وەزارەت ، پێشوازی لە "نەسیر  مامدۆڤ"  باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کرد.
    وەزارەتی دەرەوە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لەو پرسانە کرد کە جێگایی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولایە،لەوانە پشتیوانیکردن لەیەکتر لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هاوکاری دوولایەنە لە بواری ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- هەر لەدیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر سەردانە چاوەڕوانیەکەی  وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان بۆ بەغدا کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکات.