بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مەندەلاوی و وەزیری پەیوەندییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگی نێوان پەیوەندییەکان و لیژنەی گواستنەوە بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکان و لابردنی ئاستەنگەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، "موحسین مەندەلاوی ، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، لە نووسینگهی تایبهتی خۆی پێشوازی لە وەزیری پەیوەندییەکان هیام یاسری کرد ، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس و بابەت کە وەزارەت پەرۆشیە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا دیدگا و پلانەکانی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان تاوتوێ کران، گوێگرتن لە دیارترین کێشە و تەحەددیاتەکان کە ڕێگرن لە کارەکانی وەزارەت، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر پاراستنی هەماهەنگی نێوان خۆی و لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پێگەیشتنی پێشنیارەکان و پشتگیریکردنی پڕۆژەکان و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕەنگە ڕووبەڕووی وەزارەت بێتەوە پەیوەندییەکان خزمەتێکن بۆ هاووڵاتی".