شەمەری لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە هاوکاری هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوان و ئاڵوگۆڕی زانیاری تاوتوێ دەکات

ناوخۆ
  • 12-09-2024, 14:23
  • +A -A

    بەغدا - INA 

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، لەگەڵ عەبدولعەزیز بن خالد شەمەری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق، هاوکاری هاوبەشی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە هەموو شێوەکانی و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونەکانی تاوتوێ کرد.

    وەزیری ناوخۆ  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌، تێیدا هاتووە، “عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ لە نووسینگەی خۆی لەگەڵ عەبدولعەزیز بن خالد شەمەری باڵیۆزی شانشینی سعودیە لە عێراق کۆبووەوە".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "شەمەری لەگەڵ میوانەکەیدا باسی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی لە زۆرێک لە فایلە گرنگەکاندا کرد، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە هەموو جۆرەکانییەوە و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونەکان. هاوکات ستایشی پەیوەندی برایەتی نێوان هەردوو وڵاتی برای کرد".

    لای خۆیەوە باڵیۆزی سعوودیە جەختی لە "قوڵایی پەیوەندیی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان بە شێوەیەک کردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات کە خزمەت بە گەلانی سعودیە و عێراق دەکەن".