زیدان ڕێز له‌ یاریزان نه‌جله‌ عیماد گرت كه‌ توانی ناوی عێراق به‌رزبكاته‌وه‌

وەرزش
  • 12-09-2024, 12:15
  • +A -A

    به‌غدا -INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زیدان، پێشوازی لە یاریزان نەجلە عیماد کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ لە پێشبڕکێکانی تۆپی سەر مێز لە یارییەکانی پارالۆمپیک کە لە پاریس کۆتایی هات.

    لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کە بؤ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌، تێیدا هاتووە، “زیدان ڕێزی لە یاریزان نەجلە عیماد گرتووە، وەک پێزانینی بۆ سەرکەوتنەکەی و بەرزکردنەوەی ناوی عێراق لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا”.