ماددە هۆشبەرەكانی سەڵاحەدین: لە ماوەی ئەمساڵدا دەست بەسەر 119 كیلۆگرامدا گیراوە و 145 تۆمەتباریش دەستگیركراون

ناوخۆ
  • 11-09-2024, 21:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەری كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان لە پارێزگای سەڵاحەیدن عەمیدی مافپەروەر عەبدولقادر جاسم مەجید، دەستبەسەرداگرتنی 119 كیلۆ مادەی هۆشبەر و دەستگیركردنی 145 تۆمەتباری لە ماوەی ئەمساڵدا ڕاگەیاند.
    مەجید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەكە زانیاری و پێڕاگەیاندن لەسەر بازرگانان و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕێگەی سەرچاوە و هاوكارانەوە لە ڕێگەی هێڵی گەرمی 178 وەردەگرێت، لەكاتێكدا مادەی هۆشبەر لە چەند ڕێگەیەكەوە دەدۆزرێتەوە، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی لەو دەروازانەی كە بازرگانانی مادەی هۆشبەر تێیدا دەستگیردەكرێن، وەك دەروازەكانی چوونە ژوورەوە لە نەینەوا و ئەنبار و كەركوك، كە تێپەڕدەبن بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆ بەغدا و بەپێچەوانەشەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئەمساڵدا دەست بەسەر 119 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر و 210 هەزار و 874 حەبی كارتێكەری دەروونیدا گیراوە، وتیشی: بەپێی بڕگەكانی مادەی 32ی یاسای ماددە هۆشبەرەكان 145 تۆمەتبار دەستگیركراون، هەروەها 65 تۆمەتبار لە ناوەندی چاكسازی دانراون.