تۆمەتبارێك لە بەغداد بە (64) كاغەزی سەد دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا

ئەمنی
  • 11-09-2024, 21:45
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی لە بەغداد ڕاگەیاند كە (64) كاغەزی سەد دۆلاری ساختەی پێبووە.
    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عەمید میقداد میری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی زانیاریی وردی هەواڵگری، كۆنترۆڵی تاوانی ڕێكخراو تۆمەتبارێكی دەستگیركردووە كە (64) كاغەزی سەد دۆلاری ساختەی پێبووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە لە بەغدادی پایتەخت بووە، دوای پێكهێنانی تیمێكی كاری تایبەتمەند و دانانی بۆسەیەكی ورد و بە هەوڵێكی هەواڵگریی چۆنایەتی لەلایەن نەهێشتنی تاوانی ڕێكخراو لە ئەنبار بە هاوكاری لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو لە بەری كەرخ.
    ئاشكراشیكرد: كاغەزی لێكۆڵینەوەكانی پێشكەش بە دادوەری لێكۆڵینەوە كرا، كە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 52ی یاسای بانكی ناوەندی عێراق بڕیاری دەستگیركردنی دراوە.