بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە و ئاسایشی خۆپارێزی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و دیسیپلینی دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیركردنی مەترسیدارترین سەركردەكانی تیرۆریستانی داعشی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە دەستكەوتێكی چۆنایەتی نوێدا، هێزێك لە بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە و ئاسایشی خۆپارێزی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و دیسپلینی دەستەی حەشدی شەعبی توانی یەكێك لە مەترسیدارترین سەركردەكانی پاشماوەكانی داعشی تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا دەستگیربكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە لەكاتی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی چۆنایەتیدا بوو دوای بەدواداچوونی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی لێكۆڵینەوە و ئاسایشی خۆپارێزی و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، وەك یەكێك لە سەركردە هەرە مەترسیدارەكانی پاشماوەی تیرۆریستی داعش دەستگیركرا، كە ئامارێك ژمارەی بەناو (ویلایەتی نەینەوا)ی پێگیراوە.
رونیشیكردەوە: ئەو تیرۆریستە پۆستی (شەرعی كەرتی ئەلوەلید)ی بەدەستەوە بووە و بەشداری كردەوە تیرۆریستییەكانی دژی كەرتەكانی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای نەینەوای كردووە، جەختیشیكردەوە: رێوشوێنی بنەڕەتی و یاسایی پێویست لە دژی تیرۆریستەكە دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تاوانانەی ئەنجامی داوە سزایەكی دادپەروەرانە وەربگرێت.
حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەدا: ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی تایبەتی گرنگدا هات كە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئەنجامدرا بۆ بەدواداچوون بۆ پاشماوەكانی داعشی تیرۆریستی و لەناوبردنی حەشارگەكانیان و لەناوبردنی ئەندامە تاوانكارەكانیان بۆ ئەوەی چیتر پێگەیەكیان نەمێنێت لە هەر شوێنێكی وڵاتدا.