لە سەڵاحەدین داواكراوێك بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیردەكرێت

ئەمنی
  • 11-09-2024, 20:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی كەسێكی داواكراوی بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لە خۆرهەڵاتی سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێك لە لیوای نۆی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی دیجلە سەر بە حەشدی شەعبی توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە بەپێی مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواكراوە.
    ئاماژە بەوەشكراوە: ئەمە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا بووە كە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست بووە، كە تیایدا لە قەزای دۆر داواكراوەكە دەستگیركراوە و ڕێوشوێنی پێویستی ڕێكاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر.