عومەر بەرزنجی لەگەڵ باڵیۆزی ئیمارات لە بەغداد پرسی كاندیدەكانیان لە كۆڕبەند و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان تاوتوێدەكات

سیاسی
  • 11-09-2024, 19:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    "عومەر بەرزنجی " بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری هەمەلایەن و یاسایی، پێشوازی لە باڵیۆزی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لە عێراق كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی "عومەر بەرزنجی " بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری هەمەلایەن و یاسایی، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە، دەڵێت: بالێۆز" بەرزنجی " لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لەوەزارەت، پێشوازی لە "عەبدوڵا  مەتەر مەزروعی "  باڵیۆزی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو لە عێراق كرد. 
    وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێكدا  باس لەگرنگی بەهێزكردنی ئاستی هاریكاری نێوان عێراق و ئیمارات لە بوارە جیاجیاكان كرا، هەروەك هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پرسی كاندیدەكانیان لەكۆڕبەند و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردو تەئكیدیان لە پشتیوانی یەكتر كردەوە.