لە بەغداد 14 تۆمەتبار بە ماددەی یاسایی جیاجیا دەستگیركران

ئەمنی
  • 11-09-2024, 17:35
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی 14 تۆمەتباری بە ماددەی یاسایی جیاجیا لە بەغداد ڕاگەیاند كە سێ كەسیان ژنن.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەكان بۆ سەپاندنی ئاسایش و ئارامی و درێژكردنەوەی سەروەری یاسا، یەكەكانی فیرقەی یەكی پۆلیسی فیدراڵی بە پاڵپشتی  هەوڵی هەواڵگریی، توانیان (14) تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە سێ ئافرەتیان تێدابوو، بەگوێرەی ماددە یاساییەكانی (كوشتن، تەزویر، شەڕانگێزی، سەرپێچیكردن بۆ سەر موڵكی گشتی، كردەوەی جادووگەری، و پێشێلكردنی مەرجەكانی نیشتەجێبوون).
    ئاماژەی بەوەشكرد: دەستگیركردنەكان بەپێی فەرمانی دادوەری و لە كاتی جێبەجێكردنی پراكتیزە ئەمنییەكان لە ناوچە جیاجیاكانی بەغداد بووە، و تەئكیدیشیكردەوە: تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێن بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و لێكۆڵینەوە پێویستەكان لە بەرامبەرییان.