بەغدا -INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی و سەرۆک كۆماری ئێران سەرۆکایەتی شاندی هەردوو وڵات دەکەن لە وتووێژە فراوانکراوەکاندا و سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی 14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی دووقۆڵی دەکەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)نێردراوە تێیدا هاتووە” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران مەسعود پزیشکیان سەرۆکایەتی شاندی هەردوو وڵاتیان کرد لە کۆبوونەوە فراوانکراوەکانی کۆشکی حکومەت، کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچو”.
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەیش هاتووە كە ”لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی لەلایەنەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرا، لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش و بەدواداچوون بۆ کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران کرا، کە کۆبوونەوەی داهاتووی لەبەغدا ئەنجام دەدات، هەروەها تاوتوێی هاوکاری ئەمنی و ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەش کرا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر هاوکاری بنیاتنەر لەبواری پاڵاوتن و پیشەسازیی وزە و هاوکاری نێوان کەرتی تایبەتی هەردوو وڵات”.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە ئەو پەیوەندییە ئایینی و کۆمەڵایەتی و مێژوویانە کرد، کە هەردوو وڵاتی دراوسێ بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئەوەشی ڕوونکردروە کە هەڵکەوتەی جوگرافی ”هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە”هەردوو وڵات وایکردووە پەیوەندییە لۆجستی و گواستنەوەکان بایەخێکی زۆریان هەبێت، و ئاماژەی بە هێڵی شەمەندەفەری (بەسرە - شەلامچە) کرد بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران و پەرۆشی حکومەت بۆ تەواوکردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن و جێبەجێکردنیان”.
لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بە قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کاریگەری ئەو پەیوەندییە جیاوازە کرد، لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و جەختی کردەوە لەسەر خواستی وڵاتەکەی، بۆ کارکردن بەیەکەوە و پەرەپێدانی هاوبەشی ئابووری نێوان هەردوو وڵات
هەر بە گۆێرەی ڕاگەیاندراوێكدا ”لە کۆبوونەوەکەدا کۆدەنگ بوون لەسەر تێڕوانینی هاوبەش، سەبارەت بە بەردەوامی دەستدرێژییەکان بۆ سەر غەزە و ئەو ناسەقامگیرییەی کە قەوارەی زایۆنی دروستی دەکات بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و هەردوولا داواکانیان نوێ کردەوە بۆ کۆتاییهێنانی جینۆساید کردنی فەڵەستینیەکانیان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی لەو بارەیەوە بگرێتە ئەستۆ”.
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوەش كراوە كە” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆک کۆماری ئێران سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی 14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان کرد، لە کەرتە جۆراوجۆرەکان لەوانە ئابووری و هاوکاری مەشق و ڕاهێنان و وەرزش لاوان و ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و هونەری و شوێنەوار و پەروەردەیی، و هاوکاری میدیایی و پەیوەندییەکان، و لە بواری گروپە گەشتیارییە ئایینییەکاندا، و هاوکاری کردن لە بواری ناوچە ئازادەکانی عێراق و ئێران، و کشتوکاڵ و سامانە سروشتییەکان، و پۆستە، و پاراستنی کۆمەڵایەتی و ڕاهێنانی پیشەیی و تەکنیکی، و پەرەپێدانی هێزی کاری شارەزا و هاوکاری نێوان ژوورە بازرگانییەکان”.
جێگای باسە یاداشتنامەکابی لێکتێگەیشتنی لایەنی عێراقی له لایەن وەزیرانی دەروە و بازرگانی و سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورەکانی بازرگانی عێراق واژۆکرا و سەبارەت بە لایەنی ئێرانی له لایەن هەردوو بەڕێز وەزیرانی دەروە و ئابووری"ـییەوە واژۆکرا”.