بەغدا -IAN
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنانەی ڕاگەیاند کە لە نێوان عێراق و ئێران واژۆ کران.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (IAN) نێردراوە تێیدا هاتووە” ، “ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنانەی کە لە نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ کراون بریتین لە:
1- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری هاریکاری ڕاهێنان.
2- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری لاوان و وەرزشی عێراقی و ئێرانی.
3- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری ئاڵوگۆڕی کولتووری و هونەری و شوێنەواری عێراقی و ئێرانی.
4- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لەبواری پەروەردەدا.
5- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری ڕاگەیاندی عێراق و ئێران.
6- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری پەیوەندییەکاندا.
7- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پێشخستنی گروپە گەشتیارییە ئاینیەکان.
8- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری ناوچە ئازادەکانی عێراق و ئێران.
9- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری کشتوکاڵی عێراق و ئێران و سامانە سروشتییەکان.
10- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری خزمەتگوزاری پۆستەدا.
11- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پاراستنی کۆمەڵایەتی.
12- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لەبواری ڕاهێنانی پیشەیی و تەکنیکی.
13- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری پەرەپێدانی هێزی کاری لێهاتووی عێراق و ئێرانی.
14- یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری چالاکی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ئێران.