هەولێر-INA
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئيدوارد ئه‌لگرێن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تاوتوێ دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندی سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە” به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له ئيدوارد ئه‌لگرێن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شانديكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك پله‌دارانى سه‌ربازى، پێكهاتبوو”.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەیش هاتووە ”له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه و ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مهترسييهوه”.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە ”هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له داهاتووی ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد”.
هاريكارى و په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.