بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە مەراسیمێکی فەرمیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازی لە سەرۆک کۆماری ئێران کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقیINA نێردراوەتێیدا هاتووە " ئهمڕۆ چوارشهممه لە سەرەتای یەکەمین سەردانی فەرمیی دەرەوەی سەرۆک کۆماری ئێران دوای دەستبەکاربوونی ئەرکەکانی لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا، کە تێیدا ڕێوڕەسمێکی فەرمی پێشوازیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێوەچوو، و ڕێوڕەسمەکە بریتی بوو لە بیستنی سروودی نیشتمانیی هەردوو وڵات، هەروەها نمایشی پاسەوانی شەرەف کە ههموو جۆرە جیاوازەکانی هێزە چەکدارەکانمان له خۆگرتبوو".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرۆک وەزیران گفتوگۆی فراوانتر لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجام دەدات، کە شاندێکی فراوانکراوی وەزیرانی حکومەتی ئێران یاوەری دەبێت، کە تیشک دەخاتە سەر پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و ڕووداوەکانی غەززە، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر بەهێزکردنی دۆسێكانی هاوکاری ئابووری، ئەمنی و بازرگانی، و هاوبەشی لە ژمارەیەک کەرتدا."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئهوهیش هاتووه كه "هەردوولا سپۆنسەری مەراسیمی واژۆکردنی پاکێجێک لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری هاوکاری باج، هەروەها لە بوارەکانی کشتوکاڵ، سامانە سروشتییەکان، پەیوەندییەکان، پاراستنی کۆمەڵایەتی، گەنجان و وەرزش، پەروەردە، گەشتوگوزار، ڕۆشنبیری و ئاڵوگۆڕی هونەری، و هاوکاری لە بواری شوێنهوار، هەروەها لە بواری ڕاهێناندا پەرەپێدانی پیشەیی، پەرەپێدانی هێزی کاری لێهاتوو، و هاوکاری نێوان ژوورەکانی بازرگانی".