بەغدا - INA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە، شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی گەڕایەوە، بەغدای پایتەخت، له ڕێگای هێڵی ئاسمانی عێراقی، دوای ئەوەی لە پاڵاوتنە یەکلاکەرەوەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦دا روو بهڕووی ههڵبژاردهی كوێت بووهوه.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، له راگهیندراوێكی كورتدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقیINA) ) نێردراوه تێیدا هاتووه:" شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی گەڕایەوە، بەغدای پایتەخت، له ڕێگای هێڵی ئاسمانی عێراقی".
هەڵبژاردەی نیشتمانی بە بێ گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی كوێت یەکسان بوو لەو یارییەی کە لە نێوانیاندا لە یاریگای جابر ئەحمەد بۆ قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکانی یەکلاکەرەوە بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو.