شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاساییە

ئەمنی
  • 11-09-2024, 02:18
  • +A -A

    بەغدا - INA

    بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لیوای فڕۆکەوانی تەحسین خەفاجی دووپاتی کردەوە کە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاساییە و هیچ گه‌شتێك نەوستاوە.

    خەفاجی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕێگەپێدراو، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌، ڕایگەیاندووە، "کاتژمێر 2300 خولەکی  رۆژی سێشەممە، دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەو بەشەی کە لەلایەن  ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، و هێزە ئەمنییەکانی عێراق به‌كارده‌هێنرێت و نەیانتوانی ڕاستی و جۆر و هۆکارەکانی تەقینەوەکە بزانن".

    ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ " هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی هه‌واڵگیری له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ و شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ن بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ باره‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ بسترا" خه‌تیشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ " گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاساییە و هیچ گه‌شتێك نەوستاوە".