دەرجال: بارودۆخی یارییەکە هیچ یارمەتیدەر نەبوو بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌ بەرامبەر کوێت

وەرزش
  • 11-09-2024, 02:08
  • +A -A

    کوێت – INA

    عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ، دووپاتیکردەوە، بارودۆخی یارییەکە یارمەتی هەڵبژاردەکەمان نەبوو بۆ سەرکەوتن و بەدەستهێنانی سێ خاڵەکە لە کوێت.

    عەدنان درجال لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی كه‌ دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرامبەر هه‌ڵبژارده‌ی كۆیت، دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  بڵاویكرده‌وه‌ رایگه‌یاند “هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی زۆر هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی  سێ خاڵی یارییه‌كی دا  كه‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌مان به‌ده‌ستده‌هێنا به‌ڵام به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو".

    هه‌روه‌ها ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “یاریزانەکان ئەوان لە ڕووی تاکتیکییەوە جێبه‌جێیان ده‌كرد و یارییەکی نایابیان ئەنجامدا سەرەڕای گەرما و شێی بەرز کە کاریگەری لەسەر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی هەبوو".

    ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگشتی بەدەستهێنانی خاڵێک باشترە لە هیچ شتێک لە یارییەکدا کە بارودۆخی سەختی تێدا ڕوویداوە، جەختیشیکردەوە "دەرفەتی ڕاستەقینە بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی هەبووە کە بە باشی نەقۆسترایەوە".

    وتیشی، "یاریی کلاسیکی کەنداو بوو کە دوای ماوەیەکی زۆر گەڕایەوە"، ستایشی "ئەو جەماوەرەی کرد کە یاریگای شێخ جابریان ڕازاندەوە".

    لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یارییەکە ئامانجەکانی خۆی بەدەستهێنا، بەڵام لەڕووی ئەنجامەوە چاوەڕوانی ئەم ئەنجامەمان نەدەکرد”، سوپاسی خۆی پێشکەش بە یاریزانان و ستافی ڕاهێنەرایەتی کرد بۆ ئەوەی هه‌وڵیان بۆی دا، بەڵێنیشی بە هاندەرانی دا کە چی لە دوای ئەوە دێت باشتر دەبێت”.