بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، پێشوازی لە یاریزان نەجلە عیماد پاڵەوان کرد، کە لە پارا ئۆڵۆمپیادی پاریسدا مهندالیای زێڕی بەدەستهێنا، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت گرنگییەکی زۆر بە وەرزش دەدات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە پاڵەوان، نەجلە عیماد کرد، بە یاوەری باوک و ڕاهێنەرەکەی، جەمال جەلال، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری سهرۆك وهیزیران بۆ کاروباری خانمان. پاڵهوان نهجلا عیماد میدالیای زێڕی مێژوویی بۆ عێراق لە یارییەکانی تێنسی سەر مێز لە یارییەکانی پارالۆمپیکی پاریس بهدهسهێناوه.
سودانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستهكرد و ڕاگهیاند ئەو دەستکەوتەی زێڕینهی كه ئەمڕۆ پاڵهوان نهجلا عیماد بەدەستی هێناوە پەیامێکی مرۆیی گرنگه، بەو پێیەی توانی بەسەر تاقیکردنەوەی تیرۆردا زاڵ بێت، و توانی، لەڕێگەی کۆشش و ڕاهێنانەوە، سەربکەوێت، ببێتەوە یەکەم ژنی عێراقی کە لە کۆڕێکی نێودەوڵەتیدا میدالیای زێڕی بهدهست بێنێت، سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە باوکی و ڕاهێنەرەکەی کرد بۆ ئەو دەستکەوتەی کە بەدەستی هێناوە كهجێگای شازانی ههموو عێراقه وداوای كرد له دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای ژنان ئاماده بێت، وهەموو توانایەکی پێویست بۆ خۆی و هاوپاڵەوانەکانی دیكهی دابین بكرێت.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت گرنگییەکی زۆر بە وەرزش دەدات، کە وەکو ئەولەویەتەکانی دكهی بووەتە ئەولەویەت و کەرتێکی گرنگی گەشەپێدان، جەختیشیکردەوە كهگرنگیدان بە هەموو وەرزشەکان نەک تەنها تۆپی پێ، وپڕۆژەی پاڵەوانی ئۆڵۆمپی دەستیپێکردووه، کە ئامانجی دروستکردنی پاڵەوانەكانه بۆ دوو ئۆڵمپیادی 2023ـ 2028.