به‌غدا-INA
لیژنەی پێوەندییەکانی عەرەبی تایبه‌ت به‌ئه‌نجامدانی دیالۆگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاریدا کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی لە بەغدا ئەنجام بدات.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە سەرۆكایه‌تی دووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی پەیوەندیی عەرەبی تایبه‌ت به‌ئه‌نجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا كرد، بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتی بۆ قەیرانی سوریا.
هه‌روه‌ها وتی" وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی لیژنەکە، کە بریتین لە میسر و ئوردن وسعودیە و لوبنان له‌گه‌ڵ سوریا، بەشدارییان لەو کۆبوونەوەیەدا کرد کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبیدا لە بارەگای كۆماری عه‌ربی لە قاهیرە به‌ڕێوچۆ.
لە میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حوسێن جەختی لە گرنگی بایه‌خدان بە لایەنی مرۆیی کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی برایان لە کۆماری عەرەبی سوریادا بکات".
هه‌روه‌ها له‌کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کۆبوونەوەی داهاتوو لە بەغدا لەسەر ئاستی پسپۆڕان ئەنجام بدرێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەش کە بڕیارە له‌زووترین کات لە بەغدا ئەنجام بدرێت.