بەغداد/ INA
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گەیشتە قاهیرە بۆ بەشداریکردن لە کوبوونەوەکانی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لەسەرئاستی وەزاری.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە جێگری سەرۆک وەزیران وەزیی دەرەوە گەیشتە قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسڕ بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری لە خولی ئاسایی 162.
لەبەیاننامەکەداهاتووە کە لەکۆبوونەوەکاندا چەند بابەتێک گفتوگۆی لەسەردەکرێت کەجێی گرنگیدانی جیهانی عەرەبیە لەپێش هەمووشیانەوە جەنگی سەر غەززەو چڕکرنەوەی کۆششەکان بۆ گەیاندنی کۆمەک و هاوکاریە مرۆییەکان بە گەلی فەلەستینی.