بەغداد/INA ویسام مەلا
نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێڕاقی سەرۆکی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب سەرۆکی لێژنەی دروستکردنی ناوەڕۆکی ئامانجدار موئەییەد لامی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە عێڕاق ستڕاتیژیەتێکی نوێ دادەڕێژێت بۆ چوونەناو جیهانی توویتنووسان و ناوەڕۆکی ئامانجدار.
لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کەبیرۆکی بنەڕەتی لەوەدایە کە بەشێوەیەکی ستڕاتیژی لەعێڕاقدا کاربکەین بەرەوجیهانی نوێ کەجیهانی توویتنووسان و خاوەنی ناوەڕۆکی ئامانجدارە کە وڵاتان بونیاد دەنێن و وێنای ڕاستەقینەی وڵات نمایان دەکەن لەمیانەی ئەو سەردانەی کە توویتکارانی عەرەب بۆ بەغداد ئەنجامیاندا.
وتیشی کە توویتکاران ملیۆنەها کەس نووسراوەکانیان دەخوێننەوە، کە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا پێکدەهێنێت بۆ نیشاندانی وێنای ڕاستەقینەی عێڕاق، ئاماژەشی بەگرنگی بەستنی کۆنگرەکان دا لەئایندەدا بۆ پێشکەشکردنی شتی نوێ و تازەبابەت چونکە توانای لەوجۆرە لەبەردەستدایە.