بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە حکومەت کەرتی تایبەت هاندەدات بۆ چاودێریکردنی وەرزش و وەرزشوانان.
سەرۆک وەزیران لەوتەیەکیدا لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد ، وتی دەستخۆشی لەودەستکەوتە زێڕینەی پاڵەوان نەجلە عیماد دەکەین کە هەرەسی بە تیرۆرهێنا.
وتیشی کە هانی کەرتی تایبەت دەکەین لەبواری چاودێریکردنی وەرزش و وەرزشوانان.
نەجلە عیماد پاش هاتنەوەی بۆ عێڕاق بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەومیدالیە زێڕینە پێشکەش بە گەلی عێڕاق دەکەم کە پشتیوانیان لێکردم بۆ بەدەستهێنانی ئەم پاڵەوانێتیە.
هەروەها پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە وەزیری وەرزش ولاوان ئەحمەد موبەڕقەع و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئافرەتان شەهباء عەزاوی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لەپێشوازی پاڵەوان نەجلە عیماد دابوون کە میدالیای زێڕینی لە پاڕاڵمپیاددا بەدەستهێنا وەک یەکەم عێڕاقی کەئەو میدالیایە بەدەستبهێنێت.