بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، غولام ئیسحاقزهی، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی و ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ڕاگهیاند کە محهمهد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەگەڵ هەمەچەشنکردنی ئابووری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری هاوتەریب کردووە.
غوڵام ئیسحاقزهی، لە میانی وتارەکەیدا لە کۆڕبەندی عەرەبی بۆ بەرەوپێشبردنی شەفافیەت و حوکمڕانی باش، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تێدا ئامادەی بوو، ڕاگهیاند" ئەم کۆڕبەندە وێستگەیەکی گرنگە لە ڕێبازی عێراق بەرەو سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام، بە سەرکردایەتی سەرۆک وەزیران و حکومەتەکەی، عێراق گەندەڵی، لەگەڵ هەمەچەشنکردنی ئابووری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، لە لوتکەی ئەولەویەتەکانی ستراتیژیدا دایناوه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەندەڵی دوایین خیانەتکردنە لە متمانەی گشتی، بۆیە دەبێت ئەم متمانەیە بنیات بنێرێتهوه و ماف و خزمەتگوزاری یەکسان بۆ هەمووان دەستەبەر بکرێن.
ڕوونیشیکردەوە" تەوەری کۆڕبەندی ئەمساڵ کە تیشکی خستە سەر دهستپاكی، کە توخمێکی جەوهەرییە لە سەردەمی ئاڵۆزی و دەرفەتەکاندا، لەکاتی گونجاودا دێت، ئاماژەی بەوەشکرد هەرێمەکەمان ڕووبەڕووی تەحەددای بێوێنە دەبێتەوە، شەڕ و ململانێ وتوندوتیژی بازنهیهكی گەندەڵی دروست دەکات کە ئەستەمە بشکێنرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند" شیکارییە ناوچەییەکانی پێوەرەکانی تێڕوانینەکانی گەندەڵی ساڵی ٢٠٢٣ کە لەلایەن ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتییەوە دەرچووە، تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە گەندەڵی تائێستا وەک بەربەستێکی سەرەکییه لەبەردەم گەیشتن بە داهاتوویەکی دادپەروەر و خۆشگوزەران لە سەرانسەری ناوچهی عەرەبیدا.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی" جگە لەوەش، ڕاپۆرتی ڕەوتەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە ساڵی ٢٠٢٣دا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ئامادەیی ناوچەکەمان بەرامبەر بە ململانێ و کارەسات و دابەشبوونی دیجیتاڵی نایەکسانی گەورەتر دەکات و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاڵۆزتر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد" گەشەپێدانی بەردەوام بەبێ چارەسەرکردنی گەندەڵی بەدی نایەت، ههروهها شانازی بە هاوبەشی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق دەکەم لەم شەڕەدا، لەڕێگەی دەستپێشخەرییەکانی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نووسینگەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوان، پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە لەبواری چاکسازییەکان، هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، و بەهێزکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکان بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵی.
ههروهها ئهوهشی ڕاگهیاند" كهبەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی لە داڕشتنی یاسای مافی دەستگەیشتن بە زانیاری دهكات، کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکراوه و لە ئێستادا ڕەشنووسی یاساکە لە پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت و کاتێک پەسەندکرا، یاسای مافی هاوڵاتیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بههێزتر دهبێت، و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی شەفافیەتی گشتی، و کاریگەری لەسەر پێگەی عێراق له جیهان دهبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند" ئەم کۆڕبەندە تەنها ئاهەنگێک نییە بۆ دەستکەوتەکانی عێراق، بەڵکو دەرفەتێکی جەوهەرییە بۆ گفتوگۆی ناوچەیی. بۆیە دەبێت یەکگرتوو بین بۆ پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەرانە کە ئاشتی و خۆشگوزەرانی و دەستکەوتە دیموکراسیەکان بەرز بکاتەوە لە هەمان کاتدا خزمەتگوزارییە گشتیەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و توانای گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا”.
جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی جەختی لەوە کردەوە كهپێویستمان بە ئەزموون و تێڕوانینی جۆراوجۆری حکومەتەکان، کەرتی تایبەت، کۆمەڵگەی مەدەنی، گروپەکانی ژنان و گەنجان، میدیا و ئەکادیمیا هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر بەرەو پێشەوە بچین”.
لە کۆتاییدا وتی" لە سێ ڕۆژی داهاتوودا با بیرۆکە ئاڵوگۆڕ بکەین، لە سەرکەوتنەکانمان فێربین، پابەندبوونمان بەهێز بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان. با وەک باڵیۆزی گۆڕانکاری بگەڕێینەوە بۆ کۆمەڵگاکانمان، ئامادەین بۆ گۆڕانکاری.