بەغداد/INA
باڵیۆزی یەکێتی ئەوڕوپا لەعێڕاق تۆماس سایلر ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوە کە یەکێتی ئەوڕوپا پابەندە بە یارمەتیدانی عێڕاق لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئاماژەشی بەوەکرد کە لەگەڵ سەرۆک وەزیران میکانیزمێکیان تاووتوێکردووە بۆ یارمەتیدانی عێڕاق لەوبارەیەوە.
هەروەها سایلر لە وتەیەکیدا لەمیانەی کۆڕبەندی عەرەبی بۆشەفافیەت و حکومڕانی ڕاست پێشکەشی کرد و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتیسوپاسی دەستەی دەستپاکی و حکومەت و ئەندامانی پەرلەمان دەکەین لەوکۆششانەی خستوویانیانە گەڕ بۆ پتەوکردنی ڕەوشی دەسپاکی، وتیشی کە لە میانەی پڕۆژەی یەکێتی ئەوڕوپی کارمان لەگەڵ دەستەی دەسپاکی کردووە بۆ پتەوکردنی سیستەمی دەستپاکی و چاودێری دارایی بە بڕی 5 ملیۆن یۆڕۆ، ستڕاتیژیەتێکیشمان لەبن دەستدایە بۆ پێشکەشکردنی 4٫5 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ هەمان مەبەست.
ئاماژەشی بەوەکرد کە یەکێتی ئەوڕوپا پابەندە بە یارمەتیدانی عێڕاق لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وتیشی لەمیانەی دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران میکانیزمێکمان تاووتوێکردووە بۆ ئەو مەبەستە.