ئاسایشی نیشتیمانی دوو تیرۆریست دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 10-09-2024, 14:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە پاش کۆششی هەواڵگری و بەدەستهێنانی زانیاری ورد تیمەکانمان هەستان بە ئۆپەراسۆنێکی جۆری لە شاری بەغدا کەدەرەنجام توانرا تیرۆریستێک بەناو ئەبو ئەنەسی عێڕاقی دەستگیربکرێت کە لە ویلایەتی بەناو سەڵاحەدین کاری تیرۆریستی دەکرد و بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.
    وتیشی تیرۆریستەکە لەنێوان سەڵاحەدین و ئەنباڕو بەغداد هاموشۆی دەکرد و پاش برینداربوونی چووەتە قەزای تاڕمیە و لەوێ درێژەی بەکارە یرۆریستیەکانیداوەو پسپۆڕێتی لە چەکی SBG9 ـداهەبووە، ئەم تیرۆریستە هەستاوە بە خۆگۆڕین بۆ کەسێتی برا کوژراوەکەی و بەڵگەنامەیەکی ساختەی بۆدەرکردووە، بەڵام تیمەکانمان توانیان دەستگیری بکەن.
    بەهەمانشێوەش تیمەکانی دەزگاکەمان پاش بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری ورد توانیان تیرۆرستێک دەستگیربکەن کەلە قەزای مەخمور خۆی شاردبووەوە، ئەوتیرۆریستە نازناوی عەلاوی شەتی لەخۆی نابوو و لە بەشی کارگێڕی داعشەکاندا کاری کردووە لەکەرتی زینوورەین کە بەناوسەربە ویلایەتی باکووری بەغدادیە، کەلەئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا دەستگیرکراو لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانی بە تاوانەکانی خۆیدا نا، کە ئەرکی دابەشکردنی کەفالەتی مانگانەی پێسپێردراوە و پشتیوانی لۆجیستی بۆ تیرۆریستەکان پێشکەش کردووە، هەردوو تیرۆریستە ڕادەستی لایەنی پەیاندیدارکران و دەخرێنە بەڕێکارەکانی دادوەری و یاسایی.