بهغدا-INA
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فهریق ڕوكن وەلید ئەلتەمیمی، دووپاتیکردەوە کە ئەو ڕووداوەی لە ناوچەی سەلامییات لە باکووری بەغدا ڕوویدا، تاوانکارییە.
ئەلتەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" ئەو ڕووداوەی لە ناوچەی سەلامییات لە ئەلشولعە ڕوویدا، بەهۆی تەقینەوەی پاکەتێکەوە بووە کە لەناو سندوقێکی (دیاری) دانرابوو وبهڕێگای ماتۆڕی تهك تۆك بۆ هاوڵاتییەک نێدراوه کە چاوەڕێی وەرگرتنی بوو لە نزیک خاڵێکی سەربازی، وئەو پاکەتەی لەناو سندوقی دیاریدا دانرابوو لەکاتی وەرگرتنی لەلایهن هاوڵاتییەکە تەقیەوە، لە ئەنجامدا خاوەنی تهک توکەکە گیانی لەدەستداوه، لهگهڵ شەهیدبوونی سەربازێک، و برینداربوونی سەربازێکی دیکە لەناو خاڵە سەربازییەکەدا، وبرینداربوونی ئهو هاوڵاتییە.
ههروهها وتی" رووداوەکە تاوانکاری بووە، لەسەر بنەمای کێشەی کەسی بووە و پەیوەندی بە تیرۆرەوە نییه، جەختیشیکردووەتەوە "دەستبەجێ تیمێکی کار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە پێکهێنرا بۆ ئاشکراکردنی تارەکانی تاوانەکە و دهستگیركردنی تاوانبارانی.