بهغدا-INA
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری چەند ڕێنمایەکی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەرکرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆ، سەرپەرشتی، چل و سێهەمین دانیشتنی لیژنەی ناوەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بە بەشداری نوێنەری ١٥ وەزارەت و ژمارەیەک دەستەی سەر بە وەزارەتێک كرد، لە دانیشتنەکەدا ئامادەبووان باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە عێراق و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ لێقەوماوان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد" وەزیر ناوخۆ داوای كرد كهپێویسته رۆڵی لهئامێزگرتنی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە عێراق زیاتر بكرێت، بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی پاڵپشتی پێویست بۆیان و دابینکردنی ژینگەیهكی گونجاو بۆ چاکسازی و تێکەڵبوونیان لەگەڵ کۆمەڵگادا.
هەروەها ئاڕاستەی دروستکردنی ڕێبەرێکی هۆشیاری و پەروەردەیی کرد بە هاوکاری وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وهكو هەنگاوێکی ستراتیژی بەرەو ڕێگریکردن لە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، ئەم ڕێنماییە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەنێو خوێندکاران و گەنجاندا سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەم تاوانە و شێوازەکانی ڕاکێشانی قوربانییەکان، بە خستنەڕووی ئەم ڕێنماییە لە مەنهەجەکاندا، بۆ بنیاتنانی نەوەیەکی هۆشیار و خوێندەوار کە توانای ناسینەوەی نیشانەکانی مەترسی هەبێت و ڕێوشوێنی خۆپارێزی گونجاو بگرێتەبەر.
شایەنی باسە وەزارەتی ناوخۆ بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لیژنەکە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.