بەغداد/ INA
وەزیری وەرزش و لاوان ئەحمەد موبەڕقەع ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە سەرۆک وەزیران محمدشیاع سودانی پشتیوانی پاڵەوانانی پاڕالمپیاد دەکات بۆ دەسکەوتی زیاتر.
بەیاننامەی وەزارەت کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە موبەڕقەع پێشوازیکرد لە لێژنەی پاڕالمپی لە فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی ئەویش پاش بەشداریکردنی بەسەرکەوتوویی لە پاڕالمپیادی پاریس و بەدەستهێنانی 5 میدالیا کە لە میدالیایەکی زێڕین و یەکێکیش زیوین و سیانەکەی دیکەش لە بڕۆنزی پێکهاتبوون.
هەروەها موبەڕقەع جەختیکردەوەسەر ئەوەی کە پاڵەوانانی لێژنەی پاڕاڵمپی لەم ناوەندە وەرزشیە جیهانەدا دەسکەوتی مەزنیان بۆ وەرزشی عێڕاقی بەدەستهێناوە، هەروەها؟ئەم دەستکەوتە شانازیەکە بۆ وەرزشی عێڕاقی ، ئەوانەشی کە خاوەن هیممەتن شایانی ئەوەن کەلەلایەن ئێمەوە پشتیوانی بکرێن لەپێناو گەیشتن بە پلەی بەرزو بەدەستهێنانی دەستکەوتی مەزن بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای عێڕاق، جەختیشی لەوەکردەوەکە حکومەتی عێڕاقی بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پشتیوانی پاڵەوانانی وەرزش دەکات کە دەسکەوتی مەزن بۆ وەرزشی عێڕاقی بەدەست دەهێنن.