بەغداد/ INA
سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی جاسم محمد عبود ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکەعێڕاق هەنگاوی بوێرانەی ناوە لەبواری دیموکراتیزەکردن و دەزگا دەستووریەکاندا.
ڕاگەیاندنی دادگای فیدڕاڵی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی جاسم محمد عبود لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەرمینیا چاوی کەوت بە سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتیمانی کۆماری ئەرمینیا ئەلین سیمونیان ئەویش بەئامادەبوونی سەرۆکی دادگای دەستووری کۆماری ئەرمینیا ئارمان دیلانیان.
لەدیدارەکەدا عەبود جەختیکردەوەسەر پەیوەندیە مێژووییەکانی نێوان گەلی عێڕاقی و ئەرمینی، ومکووڕبوونی عێڕاق لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوولا لەهەموو بوارەکاندا، جەختیشی لەوەکردەوەکەعێڕاق هەنگاوی گەورەی ناوە لە بواری دیموکراتیزەکردن و بونیادنانی دەزگا دەستووریەکاندا.
هەروەها ئاماژەشی بەوەکرد کە تیرۆرو تەکفیرکردن نەیانتوانی گەلی عێڕاق پەشیمان بکەنەوە لە دامەزراندنی دەوڵەتی یاسا لەسەربنەمای دەستوور.
وتیشی گەلی عێڕاق لەگەڵ سەرجەم گەلانی جیهاندا دەوەستێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان بەتایبەتی گەلی فەلەستینی.
لەلایەن خۆشیەوە سیمۆنیان لەدیدارەکەدا سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کرد بۆ سەردانەکەی.
بەهەمانشێوەش سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی دادوەر جاسم محمد عبود وشاندی یاوەری هەستا بەسەردانیکردنی باڵیۆزخانەی عێڕاقی لە شاری یەریڤان و کاربەڕێکەری کاتی باڵیۆزخانەکە علی عبدالکریم عتیوی و کادیرانی باڵیۆزخانەکە لەپێشوازیدا بوو.
لەدیدارەکەدا سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی سوپاسی خۆی ئاڕاستەی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکە کرد و دەستخۆشی لێکردن بۆ کۆششە مەزنەکانیان لەکاتی سەردانەکەدا.