ئەمڕۆ...هەڵبژاردەی نیشتمانیمان ڕووبه‌رووی کوێت ده‌بێته‌وه‌ وچاوی لەسەر سێ خاڵ وپێشه‌نگی گروپه‌

وەرزش
  • 10-09-2024, 10:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، له‌کاتژمێرنۆی ئێوارە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان لە یاریگای نێودەوڵەتی جابر لە پایتەختی کوەیت، لە قۆناغی دووەمی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی یەکلاکەرەوە کە سەردەکەون بۆ یاری کۆتایی مۆندیال ( ٢٠٢٦) ڕووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی كوێت ده‌بێته‌وه‌.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگه‌یاند" یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و ئاسیا ئەرکی سەرکردایەتیکردنی لوتکەی کەنداو لە نێوان تیپەکەمان و میوانداری کوەیتییەکەی بە تیمی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ژاپۆنی سپێردرا کە پێکهاتبوو لە (کیمورا هیرۆیکی، بە هاوکاری ئەسەدە تاکێشی، تاکێبی یوسوکی، کاساهارا هیرۆکی وەک ناوبژیوانی چوارەم، ئیدا گۆمبێ، ناوبژیوانی تەکنیکی VAR، و ئاراکی یوسوکی یاسای تەکنیکی (یاریدەدەری ڤار).
    ئاماژەی بەوەشکرد، سەرنجی یاریزانەکانمان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆدا لەسەر پابەندبوون دەبێت بە ڕێنماییە تاکتیکییەکانی ڕاهێنەر لە هەوڵێکدا بۆ وەستاندنی مەترسییەکان و خاڵە بەهێزەکان و ئیستغلالکردنی خاڵە لاوازەکانی ڕکابەر، هەروەها سەرکەوتنێکی نوێ بەدەستبهێنن کە شێرەکانی ڕافیدەین لە کۆتاییدا مسۆگەر دەکات قۆناغی ئێستا دەستیان بە پێشەنگی گرتووە و هەر لەسەرەتاوە خۆیان وەک کاندیدێکی بەهێز ڕادەگەیەنن بۆ ڕفاندنی یەکێک لە دوو کارتی پاڵاوتنی ڕاستەوخۆ بۆ یارییەکانی کۆمەڵەکە بەرەو مۆندیالی داهاتوو كه‌لە ساڵی ٢٠٢٦ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
    لەسەر ئاستێکی پەیوەندیدار، ستافی پزیشکی سەرپەرشتی باری تەندروستی ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری هەڵبژاردەی نیشتمانیمان، ئەیمەن حسێن، گڵۆپی سەوزی هەڵکرد بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشخانەیە بەجێبهێڵێت کە تێیدا خەوێندرابوو لە ولاتی کوێت و هه‌تا ورده‌ ورده‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ی چاتر ده‌بێت و دواتر لە چەند هەفتەی داهاتوودا بگه‌رێته‌وه‌ بۆ یاریگاکان، له‌وانه‌یه‌ ئەمڕۆ ئەیمەن حسێن لە یاریگای نێودەوڵەتی جابر ئامادە بێت بۆ ئەوەی پشتگیری هاوڕێ یاریزانەکانی بکات و داوای لێبکات سێ خاڵی تر مسۆگه‌ر بكه‌ن.
    جێگای سەرنجە کە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان لە یەکەم یاریدا بەرامبەر سوڵتانی عومانی بە گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی کوەیتی بە گۆڵێک لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی یەکسان بووه‌.