ئەنجومەنی وەزاری ئابووری ڕاسپاردەیەک دەردەکات بۆ گرێدانی دانیشتنێکی تایبەت لەسەر ئاستێکی باڵا بۆ تاووتوێکردنی چوار دۆسیە

ئابوری
  • 10-09-2024, 10:08
  • +A -A

    هەولێر/ INA
    ئەنجومەنی وەزاری ئابووری ڕاسپاردەیەکی دەرکرد بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەرئاستێکی باڵا بۆ تاووتوێکردنی دۆسیەکانی نەوت و دەروازە سنووریەکان و وزەو گومرک.
    بەیاننامەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری فیدڕاڵی و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە ئەنجومەنی وەزاری ئابووری بیستوهەشتەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی گرێدا لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر کەدوو ڕۆژی خایاند بۆ تاووتوێکردنی کۆمەڵەبابەتێکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کردستان ، گفتووگۆکان لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێووەچون وبڕیاری خێرایان لەبارەوە درا.
     هەروەها لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکاندا ڕاسپاردەیەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی کرا بۆ بڕیاردان لەبارەی ئەوبابەتانەوە و جەختیش کرایەوەسەر بەردەوامبوونی گفتووگۆکان تاکو گەیشتن بەدەرەنجامەکان، هەروەها ئەنجومەنی وەزاری ڕاسپاردەی ئاڕاستەکرد بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەویش لەبەر ئەوەی لەبایۆمەتری خۆیان تۆمارنەکردووە.
    هەروەها ئەنجومەنەکە بەپێی بەیاننامەکە ڕایسپاردووە کە کاری لێژنە هاوبەشەکان بەردەوامبێت لەنێوان کەرتەکان و وەزارەتەکان لەپێناو گەیشتن بە لێکگەیشتنی هاوبەش بە شێوەیەک کە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێڕاقدا بشکێتەوە.